تۆتی له‌سه‌ر کورسیه‌کانی یه‌ده‌گ ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌نته‌رمیلان. ... دیاری نه‌کراو
چه‌ند سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ له ئیتاڵیاوه ڕایانگه‌یاند که‌وا ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕۆما سپالێتی توشی هه‌ندێ کێشه بوه له دانانی پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی یانه‌که به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له‌یاری جامی سۆپه‌ری ئیتاڵیدا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی ئه‌نته‌ر که‌وا بڕیاره ئه‌و یاریه له 24 ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت ،وه له‌ڕاپۆرته‌که‌دا ووتراوه که‌وا یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌که تادێی به‌هۆی پێکانه‌وه تووشی هه‌ندێ کێشه بوه‌وه پێناچێت بتوانێت له‌و یاریدا یاری بکات وه پێده‌چێت له جێی ئه‌ودا یاریزانی لاوی ئیتاڵی ئه‌کویلانی یاری بکات چونکه حاڵی له‌باش ده‌چێت و له‌توانایدایه به‌ژدار بێت، وه سه‌باره‌ت به کاپتنی یانه‌که تۆتی له‌هه‌واڵه‌که‌دا هاتوه که‌وا یاریزانی ناوبراو هێشتا به هۆی پێکانه‌که‌یه‌وه ئازاری هه‌یه به‌ڵام له‌و یاریدا ئاماده‌ی ئه‌بێت وه‌له‌سه‌ر کورسیه‌کانی یه‌ده‌گ داده‌نیشێت و پێده‌چێت له جێگه‌ی ئه‌ودا یاریزانی نوێی یانه‌که باپتێستای به‌ڕازیلی یاری بکات له‌و یاریه‌دا که‌وا بڕیاره یه‌کشه‌مه‌ی داهاتوو به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.