
ئه‌و پیاوه‌ی له وێنه‌که‌دا ده‌یبینن که پیاوێکی به کۆڵه‌وه‌یه ده‌گێڕێته‌وه که‌وا پێش چه‌ندی ساڵ له‌گه‌ڵ باوکی دا چوو بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج وه ئه‌و کات به سواری حوشتر زیاتر ده‌گه‌ڕان ، ده‌ڵێت" کاتێ چوینه ناوچه‌ی عه‌فیف و تێمان په‌ڕاند له‌و به‌ینه‌دا باوکم که ته‌مه‌نی زۆر بوو ووتی کوڕم من ئه‌چمه ئه‌و لاوه ده‌ست به‌ئاو ده‌گه‌یه‌نم وه منیش ووتم فه‌رموو بابه وه له‌گه‌ڵ قافله‌که‌دا به‌رێ که‌وتم به‌ڵام کاتێ چاوه‌ڕوان بووم باوکم بێت به‌دواماندا ئه‌و نه‌هات تا ئاوڕم داوه سه‌یرم کرد باوکم زۆر بێهێزه و به هێواشی ده‌ڕوات بۆیه به‌په‌له خۆم گه‌یانده‌وه باوکم و به‌وشیوه کردمه کۆڵم به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێکم نا هه‌دتم کرد که باوکم ده‌گری ئه‌ویش به‌وه‌ی دڵۆپی فرمێسکه‌کانی ڕووخساری منیشی ته‌ڕ کرد ووتم بابه‌گیان بۆ ده‌گرێت ئه‌وه ئه‌رکی خۆمه به‌ڵام ئه‌و ووتی بۆ ئه‌وه ناگریم که تۆ عه‌زێت بده‌م به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ده‌گریـ منیشله کاتی خۆیدا که‌له‌گه‌ڵ باوکم هه‌تمه سه‌فه‌ری حه‌ج باوکمم کرده کۆڵم کاتێ نه‌یتوانی له‌سه‌ر پێی خۆی بڕوات".!!!
ئایا ئێمه‌ش ده‌توانین ئاوا ڕێزی باوکانمان بگرین و ئازاریان که‌مکه‌ینه‌وه له‌کاتی پیریدا؟